راگه‌یێندراوێك لە ئاسایشی هه‌ولێر-ەوە

0

نوچە

دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك لە زیندانیانی گرتووخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر، له‌ناو زیندان كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا و له‌ به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ شێوازێكی دیكه‌ باس كرابوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر:

دوابه‌دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕی ٦٠ كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشه‌وه‌ و وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه‌ خاوه‌ندارییه‌تی مادده‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هاووڵاتی (مه‌جید برایم عه‌بدوڵڵا)، ره‌زامه‌ندی به‌ڕێز دادوه‌ر وه‌رگیرا بۆ ده‌ستگیركردن و پشكنینی ماڵی ناوبراو له‌ گوندی سیساوه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی هه‌ریر.

له‌كاتی ده‌ستگیركردن و پشكنینی ماڵی ناوبراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، كه‌سێكی دیكه‌ له‌سه‌ر هه‌مان دۆسییه‌ ده‌ستگیركرا و بڕێكی دیكه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.

به‌داخه‌وه‌ له‌ رۆژی ١٦-١-٢٠٢٠، ناوبراو له‌ناو به‌ندیخانه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

دوای ئاگاداركردنی به‌ڕێز دادوه‌ر، ته‌رمی ناوبراو ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كرا.

شایانی باسه‌ ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسییه‌ و رێكاره‌ یاساییه‌كان به‌رده‌ستن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش – هه‌ولێر

١٦-١-٢٠٢٠

مه‌جید برایم عه‌بدوڵڵا
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com