پرۆژەیاسای چاکسازی پەسەندکرا

0

نوچە

کەمێک لەمەوبەر، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە موچە و دەرماڵە و خانەنشینی پەسەند کرد.

پاش ئەوەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا و خوێندنەوەی یەکەمی لە لایەن پەرلەمانەوە بۆ کرا، لێژنەکانی پەرلەمان چەندان کۆبوونەوەیان لە بارەی پڕۆژەیاساکە ئەنجام دا و لەم هەفتەیەشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (پێنجشەممە ١٦-١-٢٠٢٠)، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا بە دەنگی ٨٩ پەرلەمانتار، پڕۆژەیاسای چاکسازی بە تێکڕای بڕگە و ماددەکانی پەسەند کرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com