نوچەنێت
یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوادەکەن موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران کەم نەکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شهممه ١٦-١-٢٠٢٠،کاتژمێر ١٠ی بهیانی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان بەست و رایانگەیاند: تێبینییان لەسەر پرۆژه یاسای چاکسازی هەیەو داوادەکەن موچەکانیان کەم نەکرێتەوە.
سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتاران دەڵیت: ئەوانەی خەبات و شۆرشیان کردوە کاتی خۆی پەرلەمانتارانن خزمەتیان کردوە نابێ رەزیل بکرێن و موچەیان کەمبکرێنەوە.
جەمال قادر، سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتاران هەروەها دەڵێت: نامەمان ئاراستەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان کردووە، ناڕەزایمان گەیاندوە. داوامان کردوە ڕێزمان لێ بگرن موچەی خانەنشینیمان کەم نەکەنەوە. ناکرێ موچەی هەموان وەک یەک بێت.