شلێر سەعید-نوچەنێت
پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت: یاسایەک بەرژەوەندی خەڵکی تێدابێت دەنگی پێدەدەین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦-١-٢٠٢٠، پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی کۆبووەتەوە. هەندێ لە پەرلەمانتاران پێیانوایە، دەبێت یاسای خانەنشینی فەرمانبەران جێگیربکرێت.
لە لێدوانێکی تایبەتدا، زیکری ئەحمەد ئیسماعیل زێباری، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە دەنگدان بە پڕۆژەیاسای چاکسازی گوتی: ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دەنگ بە پڕۆژە یاسای چاکسازی دەدەین، پێمان باشە چاکسازی دەکرێت، ھەرچەندە چەند تێبینیمان ھەیە ئێمە پێمان وایە دەبوو چاکسازی زیاتر بەرفراوان کرابایە لە داھات و لە خەرجیەکان لە خاڵە سنوریەکان و گومرگەگان، بەھەرحاڵ ئەوە پرۆژەیەش بە ھەنگاوێکی باش دەزانین بۆ پەرلەمان .
پەرلەمانتارەکەی یەکێتی هەروەها دەڵێت: وەک فراکسیۆنەکەمان لەگەڵ کەمکردنەوەی خانەنشینی پلە باڵاکانین، و ھەر خاڵێک بەرژەوەندی خەڵکی لەسەر بێ ئێمە دەنگی پێدەدەین.
سەبارەت بە جێگیر نەبونی یاسای خانەنشینی فەرمانبەران زیکری گوتی : بیانو بۆ جێگیر نەبوونی ئەم یاسایە حکومەتە دەبێ ئەوان ئامادەبن لە ڕوی داراییەوە، بەڵام زۆر فەرمانبەرمان ھەیە ١٠٠تا ٢٠٠هەزار موچەیەتی ئەوەش بەشی ھیچ ناکا و زۆر کەمە ، بۆیە پێمان باشە ھیچ موچەیەک لە ٥٠٠ ھەزار کەمتر نەبێت، و ئێمە ئامادەنین دەنگ بدەین بە یاسای خانەنشینی گەر خانەنشینی موچەخۆران لە ٤٠٠ ھەزار کەمتر بێت .