ئەندامێکی پەرلەمان: دەنگ بە یاسای خانەنشینی نادەین

0

شلێر سەعید – نوچە نێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستا دەڵیت: ئەگەر کەمترین موچەی خانەنشینانی مەدەنی چاک نەکرێت دەنگ بەم پڕؤژەیاسایە نادەین.

لە دوو رۆژی رابردوو، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی کرد. بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦-١-٢٠٢٠، دەنگی لەسەر بدرێت.

لە لێدوانێکی تایبەتدا ، ڕوپاک ئەحمەد لە فراکسیۆنی کۆمەڵ و لە لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، دەربارەی دانیشتنی ئەمڕۆ گوتی” ئەمڕۆ پەلرمان بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پڕؤژەیاسای چاکسازی کۆدەبێتەوە”.
سەبارەت بەو بەربەستانەی کە ئەگەری هەیە بێنە بەردەم دەنگدان بە پڕۆژەیاساکە، روپاک ئەحمەد دەڵێت” ئێمە داکۆکیمان لەوەکردووە کە خانەنشینی فەرمانبەران لە ٤٠٠ ھەزار کەمتر نەبێت ، بەڵام بە پێی ئەوەی خۆم لە لیژنەی یاسایم ئاگادارم ئەو بڕە لە یاساکە جێگیر نەکراوە ، بەم شێوەش ئێمە دەنگی پێ نادەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com