نوچە-الجزیرە
کۆشکی سپی رایگەیاند: سەرۆکانی ئەمریکا و تورکیا گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیان ئەنجام داوە.
بە گوێرەی بەیاننامەی فەرمی کۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەم پەیوەندیە تەلەفۆنیادا لەبارەی گۆانکارییەکانی ناوچە گفتوگۆیان کردووە.
بەیاننامەکەی کۆشكی سپی، ئاماژە بە تەوەرە سەرەکیەکانی ئەم پەیوەندییەی سەرانی ئەمریکا و تورکیا دەکات و دەڵێت: پرسی ئێران و کردنە ئامانجی فڕۆکەی ئۆکرانیا لە لایەن سوپای پاسدارانەوە، تەوەرێکی سەرەکی ئەم گفتوگۆیە بووە.
هەروەها دوو لا، سەبارەت بە دۆخی ئەمنی سوریا و قەیرانی ناوخۆی لیبیا گفتوگۆیان ئەنجام داوە.