نوچەنێت
لە کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، جەخت لەسەر هێوركردنەوە و دانبەخۆداگرتن کرایەوە.
سەرۆکایەتی کۆماری عیراق، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا کۆکن لەسەر هەوڵدان بۆ زیاتر تەشەنەنەکردنی گرژییەکان و ئارامکردنەوەی دۆخی عیراق.
بەپێی راگەیێندراوەکە “بەشداربوانی كۆوونەوەكە رێككەوتن لەسەر درێژەدان بە بنەمای پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندیی عێراق و ئاسایشی سیاسی و دارایی، لە چوارچێوەی هەڵوێستێکی نیشتیمانیی هاوسەنگدا لەكاتی قەیرانی ناوچەیی و نێودەوڵەتییدا”.
ھەر بەپێی راگەیێندراوەکە، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر گرنگی پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی چاكسازی لە زۆربەی ئاستەكانی سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزارییدا، کراوەتەوە. بەجۆرێک پارێزگاری لە سەروەری عێراق و ئاسایشی ھاووڵاتیانی بكات.