نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان كرد

0

نوچە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان، جێگری وەزیری دەرەوەی قەتەر كرد.

پاش ئەوەی ئەمشەو بن عەبدولرەحمان گەیشتە هەولێر، لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی ئەنجام دا.

لە كاتێكی زووتری ئەمڕۆشدا جێگری وەزیری دەرەوەی قەتەر، سەردانی بەغدای كردبوو، لەگەڵ سەرۆک كۆمار و سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر و وەزیری دەرەوەدا كۆبووبووەوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی قەتەر، لە دیدارەكانیدا لە بەغدا ئاماژەی بەوە دابوو، كە پێشنیازی نێوەندگیری لایەنە ناکۆکەکانی عێراق و ناوچەکەی خستووەتەڕوو، بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com