نوچە-ئەنادۆڵ
وەزیری دەرەوەی تورکیا، باس لە هەوڵەکانی ئەنقەرە بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات.
مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ (چوارشەممە ١٥-١-٢٠٢٠)، لە میانی گوتارێکدا ئاشکرای کرد، لە ماوەی ڕابردوودا ئەو پەڕی هەوڵیان بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی تاران و واشنتۆن داوە.
چاوش ئۆغڵۆ جەختیش دەکاتەوە، کە نابێ عێراق ببێتە مەیدانی ململانێی سەربازی وڵاتانی جیهان.
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەنقەرە باوەڕی بە چارەسەری دیپلۆماسییانە هەیە و بەو پەڕی بێ لایەنی هەوڵی دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ چارەسەری کێشەکان هەیە.