زیندانیانی سیاسی بۆ پەرلەمانتاران: دەنگتان کەرامەتتانە

0

شلێر سەعید-هەولێر
زیندانیانی سیاسی بۆ جاری دووەم لەبەردەم پەرلەمان گردبوونەوە، داوادەکەن ماف و ئیمتیازاتیان وەکو زیندانیانی سیاسی بەغدای لێبکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٥-١-٢٠٢٠ بۆدووەم جار زیندانیانی سیاسی کە لەلایەن رژێمی بەعسەوە زیندانیکراون، لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ھاتون لەبەر دەم پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ، گردبوونەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت (فوئاد زیندانی) یەکێک لە ئامادەبوانی گردبوونەوەکەی بەردەم پەرلەمان گوتی”ئێمە لەبەر دەم پەرلەمان کۆبوینەتەوە داوادەکەین، کە ئەو مینحەی ھەمانە نەبڕدرێت، لە ساڵی٢٠٠٦ لە بەغدا بڕیارێک دەرچوو دەڵێت: پێویستە ھەمو زیندانیانی سیاسی عێراق قەرەبو بکرێنەوە، بەڵام لە کوردستان ئەو بڕیارە جێ بەجێ نەکرا ھەرچەندە عێراق ئەو بڕە پارەی دەنارد بەڵام حکومەتی ھەرێم نەی دەدا بەزیندانیانی سیاسی ، دواتر یاسایەک دەرچوو لە ٢٠١١ دەڵێ (منحە) دەرماڵەیان بدەنێ دەرماڵەش لە ڕوی یاساییەوە بنەمایەکی یاسایی نیە و جیاوازە وەک بڕیارەکەی عێراق نیە ، بەغدا منحەی دیاریکردووە بۆماوەی ٢٥ ساڵ تیێیدا ھاتووە دەڵێت، دوای ٢٥ ساڵ کەسەکە ئەگەر دوو کاری ھەبێت یەکیان ھەڵدەبژێریت، ئەگەر وەزیفەی نە بێت بەو منحەیەی ھەیەتی خانەنشین دەکرێن، بەڵام لە ھەرێم وانیە ١٠ ساڵیان دیاری کردووە و ئێستاش ئەو دەساڵە تەواو دەبێ و زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار کەس دەرماڵەیان وەردەگرت و ئێستا دەیانەوێت بیبڕن ، پەرلەمانتاران دەیانەوێ لەسەر حسابی ئێمە خۆیان خانەنشین بکەن”.
(فوئاد زیندانی) خۆیان وەکو زیندانیانی سیاسی بە زوڵم لێکراو دەزانێت” دژی ئەو بریارەین کە دە ڵێت، ئەگەر زیندانیەکە خێزانی کۆچی دوا یی کرد منداڵەکانی نابنە واریس، ئەوەش زوڵمە بەرامبەرمان دەکرێت”.
ئەوە زیندانییە سیاسییە ئەمجارە روویی گلەیی ئاراستەی خانەنشینی پەرلەمانتاران دەکات”ئەوانە بۆخۆیان ٦ ملیۆنیان پێ ڕەوایە بەڵام بۆ ئێمە بە ناحەقی دەزانن، هیوادارم سبەی بە ویژدانەوە دەنگ بدەن بە مافی زیندانیانی سیاسی، چونکە دەنگتان کەرامەتتانە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com