کارمەندێکی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

0

نوچەنێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند: كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به‌ به‌ستنى تابلۆ، له‌كاتى ده‌وامى فه‌رمیدا گیانى له‌ده‌ست دا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ١٥-١-٢٠٢٠، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى سلێمانى، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووه‌ “نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیای ژاڵەی دەربەند، تایبەت بە بەستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەناوی (محه‌مه‌د عوسمان) لەکاتی دەوامی فەرمیدا و بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ، لە گەراجی تابلۆبەستن گیانی لەدەست دا”.

بەپێی راگەیێندراوەکە، ڕووداوەکە بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی کرێ (پاس) جۆری مارسیدس روویداوە، لەکاتێکدا کارمەندەکە خەریکی بەستنی تابلۆ بووە بۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، خۆی پێدا کێشاوە و دوای چەند خوله‌كێك، بەهۆی بەهێزیی بەرکەوتنەکەوە، گیانى له‌ده‌ستداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com