نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ فیلیپ ئاکەرمان، نێردراوی تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥-١-٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ د. فیلیپ ئاکەرمان نێردراوى تایبەتیی وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا و شاندێکى یاوەرى، لە هەولێری پایتەخت کۆبوونەوە.
دوایین رووداو و پێشهاتەکانى عێراق و کاریگەرى و لێکەوتەکانیان، هەڕەشە و مەترسییەکانى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و بەردەوامیى گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشە هەڵواسراوەکانى نێوانیان، پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا، رۆڵى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى لە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و چەند پرسێکى دیکە، تەورەی کۆبوونەوەکە بوون.