سبەی دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی دەدرێت؟

0

شلێر سەعید-هەولێر

  ئەندام پەرلەمانێكی كوردستان رایدەگەیەنێت: پڕۆژەیاسای چاکسازی زۆر گرنگە و دەتوانرێت بە گەڕانەوەی داهات لە كەمكردنەوەی موچەی پلەباڵاكان بۆ حكومەت، خزمەت بەخەڵك بكرێت. 

پرۆژەیاسای چاکسازی لە ٢١ ماددە پێکهاتووە، لەکابینەی هەشتەمی حکومەت گەڵاڵەکرا. رۆژی یەکشەممە ١٢-١-٢٠٢٠، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی لە موچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە دەستپێکرد، بڕیارە کاتژمێر١١ی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە بخرێتە دەنگدانەوە.

 لە لێدوانێكی تایبەتدا بژار کۆچەر، سەرۆکی لیژنەی یاسایی و ئەندامی فراكسۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەنوچەی ڕاگەیاند: كۆبونەوەكان لەسەر پڕژە یاسای چاكسای یەكجار زۆرن شەوی ڕابردوو تا درەنگانی شەو لە گفتۆگۆ دابوین و ئەمڕۆش بەهەمان شێوە كۆبونەوەكانمان بەردەوام دەبێت، سبەی  (پێنج شەممە ١٦-١-٢٠٢٠ ) كۆبونەوەی پەرلەمان تەنها دەنگ دان دەبێت  لەسەر پڕۆژەكانی یاسای چاكسازی.

 دەربارەی لایەنی ئەرێنی پڕژە یاساكە، بژار دەڵێت: لایەنی ئەرێنی ئەم پڕۆژەیاسایە لەوەدایە، کە یەکەم جارە پەرلەمان لەم خولەدا موچەی خانەنشینی خۆی کەمبکاتەوە، ئەگەر دەنگی لەسەر بدرێت، پەرلەمانتار  بە رێژەی ٪١٥ خانەنشین دەکرێت، لەسەروی  تەمەنی   ٤٥ ساڵی   و ماوەی ١٥ ساڵ خزمەتی هەبێت، بەم شێوە تا ڕاددەیەك جیاوازی نامێنی لە نێوان موچەخۆران و خەڵك  و دادپەروەری زۆری  تێدایە.

بەرای ئەو پەرلەمانتارە، ئەوانەی بە شەهید دانراون کە لە ڕاستیدا وانییە ئەو كەیسانە یەكلایی دەبێتەوە بۆیە پڕۆژەیاساكە زۆر گرنگە.هاوکات دەڵێت: هیوادارم بە گەرانەوەی داهات بۆ حكومەت، خزمەت بەخەڵك بكات بەتایبەت ئەوانەی خانەنشینیان زۆر كەمە .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com