نوچەنێت
بەپێی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەوردا دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٥-١-٢٠٢٠، بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتووبەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٥، سلێمانی ١١، دھۆك ١٤و لە كەركوك بەرزترین پلەی گەرما ١٨ پلەی سیلیزی دەبێت.
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی پێنج شەممە، كەشناسی پێشبینی دەكات، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ دابارینی نمە باران لە ناوچە جیاجیاكان، لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.