چاودێرێکی سیاسی: کێشەی عێراق، کوژرانی قاسم سولەیمانی نییە

0

ئەسعەد مورادی

چاودێرێکی سیاسی کورد رایدەگەیەنێت، کوژرانی قاسم سولەیمانی کێشەی نێوان ئێران و ئەمریکایە و کێشەی عێراق نییە؛ کێشەی عێڕاق لە کاتی دامەزراندنیەوە دەستی پێکردووە.

دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، کە باسکی بەهێزی فراوانخوازی ئێران بوو لە ناوچەکە لە ٣-١-٢٠٢٠، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەجۆرێک بەشێک لە شارەزایانی سیاسی لەوبڕوایەدابوون عێڕاق بووەتە مەیدانێکی ترسناکی شەڕ و بەریەککەوتنەکانی وڵاتانی دیکە.

لەلێدوانێی تایبەت بە نوچە، عەبدولسەلام بەرواری، چاودێری سیاسی کورد پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، لەبارەی کاریگەرییەکانی کوژرانی قاسم سولەیمانی، لە سەر عێراق، رایگەیاند: کوژرانی ئەو بەرپرسەی ئێران کێشەی نێوان ئێران و ئەمریکایە و کێشەی عێراق نییە؛ کێشەی عێڕاق لە کاتی دامەزراندنیەوە دەستی پێکردووە، کە لە ئەنجامی لکاندنی بەزۆری سێ گروپی جیاواز دروست بووە، چونکە بەرژەوەندی و پێکهاتەیان لە یەک جیاوازن و ئەم جیاوازییەش بەدرێژایی ئەو سەد ساڵەش بە زەبری دیکتاتۆری پێکەوە ماوەتەوە.

عەبدولسەلام بەرواری دەشڵێت، سەرکردایەتی کورد بە تایبەتی سەرۆک بارزانی، هەر لە نەوەدەکانەوە ئاشکرای کردووە، کە تاکە چارەسەر بۆ عێراق، تاکو سەقامگیر ببێت و ئەوەی سوود لە سەرچاوە مرۆیی و سرووشتیەکانی وەربگیردرێ فیدرالیزمە. کە لە فیدراڵیزمدا هەر هیچ نەبێ پێکهاتەکان بتوانن ممارسەی مافەکانی خۆیان بکەن.

ئەو چاودێڕە سیاسییە ئاماژە بەوەدەدات، ئەگەر هەرێمی کوردستان بەراورد بکەن لەگەڵ ناوچەکانی شیعە یان سوننە، ئاسمان تا زەوی جیاوازی هەیە؛ بۆیە کێشەی عێراق ئەمەیە و ئەوانەی روودەدەن دەرهاویشتەن. بە کوشتن و گۆڕانکاری لە کەسەکان لەوانەیە هەندێک لە شێوازی کار بگۆڕدرێت، بەڵام عەقڵیەتەکە و خۆسەپاندن و نەناسینی بەرانبەر، کە هەوڵ دەدرێ دەوڵەتێکی ناوەندی بێت و مەلکەجی بن ئەمە ئەنجامەکەیەتی، کە دەیبینین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com