گەمارۆی زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێندرێت

0

ئەسعەد مورادی

نوسەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیەنێت، تەواوی ئەو ئابلۆقەکانەی پێشتر خرابوونە سەر ئێران بۆ جارێکی دیکە ئۆتوماتیک دەگەڕێنەوە.

ئێران دوا هەنگاوی بۆ پابەندنەبوون بە رێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام، راگەیاند و بەمەش یەکێتی ئەوروپا گەمارۆکانی پێش رێککەوتنی ساڵی ٢٠١٥ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت. بەمەش دۆخی ئاڵۆزی زیاتر تێکدەدات و ئەو وڵاتە زیاتر گۆشەگیر دەکات.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شاهۆ حوسێنی، رۆژنامەنووس و نوسەری کوردی رۆژهەڵات، لەبارەی سزادانی نوێی ئێران لە لایەن ئەوروپاوە رایگەیاند: تەواوی ئەو ئابلۆقە بازرگانی، ئابووری و سیاسییانەی، کە خرابوونە سەر ئێران بۆ جارێکی دیکە ئۆتوماتیک دەگەڕێنەوە.

شاهۆ حوسێنی دەڵێت، بێ گومان لەپاش گەڕانەوەی ئەو ئابلۆقانە دۆخی ئێران زۆر نالەبار دەبێت، جگە لەوە، کە دۆخی ئابووری کۆمەڵگا زۆر قووڵتر قەیراناوی تر دەبێت، قەڵش و کەلێنی نێوان کۆمەڵگا و حکومەتیش قووڵتر دەبێتەوە، بێ گومان ئەو دۆخە کار لەسەر سیاسەتەی ناوچەیی و دەرەوەی ئێرانیش دەکات و لاوازی دەکات، ئێران یان ناچار بە هەڵگیرساندنی شەڕێک دەبێ، یان بە شۆڕشێکی ناوخۆیی تێک دەچێت و یان ملکەچی خواستەکانی رۆژئاوا دەبێت

لەبارەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێرا، ئەو نوسەرە پێیوایە، لە کورت مەودا دا بە دووری دەبینم، کە هێرشی سەربازی بکرێتە سەر ئێران، وەک ئەوەی بۆ سەر عێراقی سەردەمی سەددام کرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com