نوچە-هائارتێز
ڕۆژنامەی ئیسرائیلی هائارتێز، لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات، کە هەوڵەکانی ئێران بۆ دروست کردنی بۆمبی ئەتۆم خەریکە دەگاتە ئەنجام.
بە گوێرەی زانیاریەکانی ئەم پێگە ئیسرائیلییە، ئێران تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠، دەتوانێ بە ڕادەیەک یۆرانیۆم بپیتێنێ، کە توانای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی هەبێت.
بە گوێرەی بەراوردی سوپای ئیسرائیل، لە ئێستادا توانای بەرنامەی موشەکی بەو ڕادەیە نییە، کە بتوانێ کڵاوی ئەتۆمی هەڵبگرێت.