ئیسرائیل بنکەیەکی سوریای کردە ئامانج

0

نوچە-ڕوسیا الیوم

سەرچاوەیەکی سەربازی سوریا، دوایین هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی سوریا، پشتڕاست دەکاتەوە.

شەوی ڕابردوو، فڕۆکەخانەی سەربازی تی-فۆڕ لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج.

کەنالی الاخباریە لەم بارەوە ڕایگەیاندووە: فڕۆکەخانەی تی-فۆر، هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج و زیانێکی قورس بەم بنکەیە کەوتووە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی ڕوسیا الیوم، چوار موشەکی ئیسرائیلی، ئامانجەکانی خۆیان پێکاوە و زیانێکی گەورە بەم بنکە سەربازیەی رژێمی بەشار ئەسەد کەوتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com