نوچە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای سەربازیی بەریتانی کۆبوونەوە و باسیان لە مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش و هەماهەنگییەکان بۆ رێگریکردن لێی کرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه ١٥-١-٢٠٢٠) له هه‌ولێر، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای سه‌ربازیی به‌ریتانی به سه‌رۆکایه‌تیی جه‌نه‌ڕال سیر جۆنز لۆریمه‌ر، راوێژكاری باڵای سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به ئاماده‌بوونی باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و کونسولی به‌ریتانیا له هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک له پله‌دارانی سه‌ربازیی به‌ریتانی، دۆخی ئه‌منیی عێراق و پێشهات و ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وڵات، تاوتوێ کران.
په‌ره‌سه‌ندنی جموجۆڵی ئه‌م دواییه‌ی داعش به‌تایبه‌تی له ناوچه‌کانی مادده‌ی ١٤٠ و گرنگی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و رۆڵی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه، خاوکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو، که تیایدا به‌رده‌وامی هاوکاریی به‌ریتانیا بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپات کرایه‌وه.