شلێر سەعید: هەولێر
پەرلەمنتارێکی کورد رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان دەبێ یاسای خانەنشینی عێراق جێ بەجێ بکات. گوتیشی کەمترین خانەنشینی بەغدا لە ٥٠٠ هەزار دینار کەمتر نییە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، سروه ونس صالحي، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سبارەت بە یاسای خانەنشینی موچەخۆران لەهەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: پێویستە پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کار بکەن بۆ نەهێشتنی جیاوازی لە خانەنشین کردنی فەرمانبەران و پلەباڵاکان و یاسای خانەنشی یەکگرتووی عێراق جێبەجێ بکەن چونکە باشترینە٠
سروه ونس گوتیشی، لە کاتی کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دارایی عێراق و وەزیری داد و شاندی حکومەتی هەرێم لە بەغدا، من دوو سەرنج و داواکاری بنەڕەتیم هەبوو، یەکەمیان: دادپەروەری و هاوتا کردنی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا، کە خانەنشینی بەغدا لە ٥٠٠ هەزار دینار کەمتر نییە.
دووەمیان: ڕێککەوتن لەسەر دانانی پارێزگار بۆ پارێزگای کەرکوک و وەلانانی هەموو کێشەکان لەپێناو خەڵکی کەرکوک.