سێ وڵاتی ئەوروپی راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

هەر سێ وڵاتی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا پرسی ئێران دەبەنە کۆمیتەی هاوبەش و ئەنجومەنی ئاسایش.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤-١-٢٠٢٠، هەرسێ وڵاتی بەریتانیا، ئەڵمانیاو فەرەنسا، ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئێران لە پابەندنەبوونی بە بەڵێنەکان لە ڕێککەوتنی ناوکی بەردەوامە، ئێمە نیگەرانیی خۆمان دەردەبڕین و بەپێی ڕێککەوتنەکە دەگەڕێینەوە بۆ کۆمیتەی هاوبەش.

هەرسێ وڵات رایانگەیاندووە، کە ئامانجیان لەم کارە پاراستنی ڕێککەوتنی ناوکییە لەگەڵ ئێران و پابەندبوونی ئێرانە بە بەڵێنەکانی.

هەربەپێیی راگەیێندراوەکە، بەپێی میکانیزمی کۆمیتەی هاوبەش ئەگەر بێت و ئەو گرفتە لەوێ چارەسەر نەکرێت، پرسەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەگەر بێت و ئەنجومەنی ئاسایش ئێران بە پێشێلکاری ڕێککەوتنەکە مەحکوم بکات، هەموو گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش کە پێش ڕێککەوتەنەکە لە ئارادا بوون، بەبێ هیچ کات و پرۆسەیەک دەکەونەوە گەڕ و ئێران بە توندی سزا دەدرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com