نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه، ئاگادارییه‌كى بۆ سه‌رجه‌م شۆفێرانى بارهه‌ڵگر بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٤-١-٢٠٢٠، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه، ئاگادارییه‌كى بۆ شوفێری بارهەڵگرەکان بڵاو كرده‌وه، له سنورى هه‌ورامان – مه‌رزی شۆشمێ، کە به‌هۆى ناله‌باریی كه‌شوهه‌وا و به‌فربارینێكى زۆر له سنووره‌كه و ناوچه شاخاوییه‌كان، شه‌قامه‌كان به‌ستوویانه.
هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه داوا له سه‌رجه‌م شۆفێرانى بارهه‌ڵگر ده‌كات، تا چاره‌سه‌ركردنى ئەم کێشەیە به هاوكاریی شاره‌وانی، به‌یانییان تا كاتژمێر ١١ئەم رێگایانە بەکارنەهێنن، چونكه به‌یانییان به‌هۆى دابه‌زینى پله‌ى گه‌رماوه، ڕێگاكه له حاڵه‌تى به‌ستندایه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانى شۆفێران و هاووڵاتییان و گه‌شتیاران دروست ده‌كات.