کەمترین و زۆرترین موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران چەندە؟

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە بەپێی پڕۆژەیاسای چاکسازی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران لە ١٥% وە دەستپێدەکات و لە ٥٠ % تێپەڕ ناکات.                                                            

پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دوومی بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی کردووە و بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو، ١٦-١-٢٠٢٠ پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکە و پەسەندی بکات.                               

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، سەعید مستەفا هەرکی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە پڕۆژەیاسای چاکسازی، ڕایگەیاند”لە ئەنجامی کەم کردنەوەی موچەی خانەنشینی پلەباڵاکان، پارەیەکی باش دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها داواشمانکردووە ئەو پارەی کە دەگەڕێتەوە، ئەولەویەت بدرێت بە فەرمانبەری خانەنشینی  شارستانی، ئەوانەی فەرمانبەری گشتین بەجۆرێک، کە موچەی خانەنشینیەکانیان لە ٣٠٠ هەزار دینار کەمتر نەبێت”.                                                                                                

سەبارەت بە موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران، هەرکی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان زیاتر باسی لێکرا، ئەوەبوو موچەی خانەنشینی پەرلەمانتار لە ٥٠ % ی موچەکەی تێپەڕ نەکات “بەپێی پڕۆژەیاساکە موچەی خانەنشینی پەرلەمانتار لە ١٥ % وە دەستپێدەکات، ئەوانەی کە تەمەنیان گەیشتووەتە تەمەنی خانەنشینی لە ٥٠ % تێپەڕ نەکات، ئەوانەشی کە گەنجن و هێشتا ناگەیشتوونەتە تەمەنی خانەنشینی لە ٢٥ % ی موچەکەیان تێپەر ناکات”.                                                                                                                    

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی زیاتر ڕوونی کردەوە” ئەو پەرلەمانتارانەی کە زۆرترین خزمەتی پلەی وەزیفی هەبێت و تەمەنیشی بگاتە تەمەنی خانەنشینی، موچەی خانەنشینییەکەی لە ٤ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دینار تێپەڕ ناکات، کەمترین موچەی پەرلەمانتاریش کە خانەنشین دەکرێت ٢ ملیۆن و ١٧٥ هەزار دینارە”.                                

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com