وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێک دەردەکات

0

شلێر سەعید-هەولێر
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەردەکات.

لە لێدوانێکى تایبەت، ئاریان ئەحمەد وتە بیژى بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێرسەبارەت بە بڕیارى چاوپۆشى لە کاتژمێرێک لە دەوامى خاوەن پێداویستى تایبەت گوتی”ئێمە ئەنجومەنى شیاندنمان هەیە تایبەتە بەخاوەن پێداویستى تایبەت ، بە بڕیاری ئەوان گشتاندنیان بۆ بڕیارەکە کردوە دوایی پەسەند کرا لە فەرمانەگەی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەلایەتی نێردراوەو ئاشکرا کراوە، بڕیاردرا بە بەخشینی یەک کاتژمێر لە دەوامی ڕۆژانەی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، هەروەها دەستنیشانکردنی فەرمانبەرێک لە هەر پرسگەیەک بەمەبەستی هاوکاریکردنی کەمئەندامان”.

سەبارەت بە رێکەوتی جێبەجێکردنی بڕیارەکە، ئاریان ئەحمەد گوتی “ئەو فەرمانە لە ڕێکەوتی هەشتی کانوونی دووەمی 2020 جێ‌ بەجێ‌ دەکرێت”.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، سەبارەت بە منداڵانى سەرشەقام، دەڵێت: بۆ ئەم مەبەستە پڕۆژەیەکمان هەیە هێشتا گفتوگۆى لەسەر دەکرێت. بۆیە جارێ ناتوانم قسەى لەسەر بکەم
و سەبارەت بە موچەى چاودێرى خێزان، ئێمە لە گەڵ رێکخراوێکى نێودەوڵەتى لە سەرخەتین هەوڵ دەدەین هێڵى هەژارى دیارى بکەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com