نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق ڕادەگەیەنێت، لەو بڕوایەدا نیم پەرلەمانی عێراق دەسەڵاتی ئەوە بداتەوە بە حکومەتی کاربەڕێکەر، کە پڕۆژەیاسای بودجە ڕەوانە پەرلەمان بکات.
فهرمانگهی راگهیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردۆتهوه، كه له ههوڵدان بۆ ئهوهی دهسهڵات به حكومهتی ئێستا بدات، بۆ ئهوهی پڕۆژهیاسای بودجه رهوانهی پەڕلەمان بكهن.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شیروان میرزا، ئەندامی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجە، ڕایگەیاند”حكومەتی کاربەڕێکەری عێراق ڕایگەیاندووە کە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان ناکات، بۆیە ناتوانێت پڕۆژەیاساکە ڕەوانە بکات، بەڵام ئەگەر پەرلەمان بەبڕیارێکی تایبەت دەسەڵاتی ڕەوانەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بداتە حكومەت، ئەوە شتێکی ترە”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، هەروەها دەڵێت”لەو بڕوایەدا نیم کە پەرلەمان جارێکی دیکە دەسەڵاتی ئەوە بداتەوە بە حکومەتی کاربەڕێکەری عادل عەبدولمەهدی، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ڕەوانەی پەرلەمان بکات، ئەوەندشی من ئاگاداربم هیچ شتێکی فەرمی نییە لەو بارەیەوە”.
شێروان میرزا، دەڵێت”پشووی زستانەی پەرلەمانی عێراق ڕێگر نابێت لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، هەرکات کەسێک ڕابسپێردرێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، پەرلەمان دەتوانێت کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامبدات و پشووەکەی هەڵوەشێنێتەوە و متمانەی پێبدات، دواتر پڕۆژەیاسای بودجە رەوانە پەرلەمان بکرێت”.