شلێر سەعید-هەولێر
لە زۆربەی شاروشارۆچکەکانی کوردستان، دەرچوانی پەیمانگاو زانکۆکان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و داوای دامەزراندن دەکەن.
ئەمرۆ سێ شەممە ١٤-١-٢٠٢٠، لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی دەرچوانی پەیمانگاو زانکۆکان بوو، داوادەکەن حکومەت ئاوڕی جددیان لێبداتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئاری ئیسماعیل نوێنەری ئەنجومەنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ڕاپەڕین، سەبارەت بە ئامانجی گردبونەوەکەیان گوتی”ئێمە وەک دەرچوانی پەیمانگاو زانکۆکان لە سنوری راِپەڕین قبوڵمان نییە چیدی حکومەت گاڵتە بە ھەستەکانمان بکات و گوێ بەداواکاری گەنجانمان نەدەن، ساڵانێکی زۆرە خوێندنمان تەواو کردووە بەڵام حکومەت دەرگای دامەزراندنی بەسەرمان داخستوە لە چەند ساڵی ڕابردوو ئێمە چاوپۆشیمان دەکرد چونکە بارو دۆخی ھەرێم ئارام نەبوو و شەڕی دژی داعش ھەبوو بەڵام ئێستا ھیچ لەمانە نەماوە ئیتر دەبێ بەدەم داواکاریەکانماوە بێن”.