سەوسەن محەمەد: باشترین پڕۆژەیە

0

ئەبوبەکر هەڵەدنی: ئەمەم پڕؤژایاسای چاکسازی نییە

شلێر سەعید-هەولیر

خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان، گەیشتە کۆتایی و بڕیارە دانیشتنی داهاتوو دەنگی لەسەر بدرێت.

پڕۆژەیاسای چاکسازی لە کابینەی هەشتەمەوە لە پەرلەمانە، ئەمڕۆ سيشەممە، ١٤-١-٢٠٢٠، کۆتا خوێندنەوەی بۆکراو بڕیارە لە دانیشتنی داهاتوودا دەنگی لەسەربدرێت.

لەگەڵ بەردەوامی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر پڕۆژەیاساکە، نیگەرانی لە ناو چین و توێژەکان بڵاودەبێتەوە کە گوایە” دەستکاری خانەنشینی یان موچەی خەڵکانی تر دەکرێت. یان ئەم پارەیەی لە پەرلەمانتاران کەم دەکرێتەوە نازانن لە چی بوارێکدا دەخرێتە خزمەتی خەڵک”.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەوسەن محمد میرخان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستا دەڵێت: سەبارەت ترسی هاونیشتمانیان لە بەلا ڕێ دابردنی پڕۆژە یاسای چاسازی، کە هەندێک لە ئەندام پەرلەمانانیش باس لەوە دەکەن کە بەلا ڕێدادەبرێت، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە پڕۆژە یاسای چاکسازی باشترین پڕۆژەیە و سودی بۆهەمو خەڵک دەبێ، بەکەمکردنوەی موچەی پلە باڵاکان داهاتێکی باش بۆ خەڵک و حکومەت دەگەڕێنرێتەوە، هەموومان لە مافەکانی خۆمان خۆشبوین لە پێناوی خەڵکی کوردستان .

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئەوەشی روونکردەوە کە” هەر پەرلەمانتارێک ئازادبووە لەوەی ڕای خۆی دەرببڕێت و بەهیچ شێوەک یاساکە بەلاڕێ دانەبردراوە. هەموان یەک دەنگن لەسەر ئەو پڕۆژەیە کە ماف بۆ موچەخۆران و خانەنشینان بگەڕێتەوە، کەمترین خانەنشینی لە ٤۰۰ هەزار دینار کەمتر نەبێ و پاشان خوێندنەوەکان دەخرێتە دەنگ دان کام یاسا زۆرترین دەنگی هێنا پەسەند دەکرێت”.

ئەبو بەکر هەڵدەنی ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسێونی یەکگرتوی ئیسلامی، گوتی: هەموو موچە خۆرانی هەرێم و لەناویان دا کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە و زیندانیانی سیاسی ڕاستەقینە فەرمانبەرانی ڕاستەقینە، ترسێکیان هەیە لەو یاسایە کە موچەکانیان یان دەرماڵەکانیان ببڕدرێت ئەوانیش مافی خۆیانە مستحقاتی خۆیان بەزیادەوە پێ بدرێت .

هاوکات دەڵێت” ئەوە پڕۆژەی چاکسازی نییە بەڵکو ڕاستکردنەوەو ڕێکخستنەوەی هەڵەکانی هەشت ساڵی پێشوی حوکم ڕانی حکومەتی کوردە لە کابینەکانی ڕابردوو. بەداخەوە هەندێ لە پەرلەمانتاران بەرگری دەکەن لە وانەی بە نا یاسایی کراون بە خانەنشین یان پێشمەرگە یان زیندانی سیاسی، کە بۆ خولەکێکیش دەوامیان نەکردوە لە دام و دەزگای حکومی”.

هەر بە رای ئەبوبەکرد هەڵەدنی”ئەوەی لەم پڕۆژە یاسایە دەکرێت هەنگاوێکە بۆ چاکسازی، چونکە چاکسازی ڕاستە قینە ئەوەیە لە بواری داهاتەکان لە کەرتی نەوت و لە داهاتی ناوخۆ و گومرگەکان و یاسای وەبەرهێنان بکرێت. پڕۆژە یاسای چاکسازی تەنها پەیوەندی بە موچەو ئیمتیازەوە نییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com