خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی تەواوبوو

0

شلێر سەعید-هەولێر

کۆبوونەوەی پەرلەمان سەبارەت بە خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی و کەمکردنەوەی موچەی پلەباڵاکان، بەردەوامە، ئەندام پەرلەمانێك دەڵێت، ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ راپۆرتی خۆمان دەدەینە سەرۆکایەتی پەرلەمان.

سەوسەن محەمەد میرخان، ئەندامی پەرلەمان لەسەر فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێتی راگەیاند: ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ ٢١ ماددەی پڕۆژە یاساکە تەواوبوو چونکە کۆبوونەوەکە تا کاتژمێر یەک بەردەوام بوو.

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەڵێت”ئەمڕۆ سێ شەممە کۆبونەوەی هاوبەشی لیژنەکان هەیە و ڕاپۆرتی خۆمان دەدەینە سەرۆکایەتی پەرلەمان و پێشنیارەکان دەنوسینەوە رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکەین .
دوای ئەوە دانیشتێکی دیکە دەکەین بۆدەنگ دان لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی”.

ئەبوبەکرد هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان گوتی: هەر پڕۆژەیاسایەک بە سێ قۆناغدا تێدەپەڕێ تا پەسەند دەکرێت. جارێ تەنها خوێندنەوە بۆ هەندێ پڕۆژە کراوە و لە خوێندنەوەی سێیەم پەسەند دەکرێت .

سەبارەت بە ناڕەزایی خەڵک و بەتایەت خاوەن پێداویستی تایبەت و و زیندانیانی سیاسی و چەند چینێکی دیکە، ئەبوبەکرد هەڵەدنی دەڵێت: موچە خۆرانی هەرێم و لەناویان دا کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە و زیندانیانی سیاسی ڕاستەقینە فەرمانبەرانی ڕاستەقینە، ترسێکیان هەیە لەو یاسایە کە موچەکانیان یان دەرماڵەکانیان ببڕدرێت ئەوانیش مافی خۆیانە مستحقاتی خۆیان بەزیادەوە پێ بدرێت .

پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو هەروەها دەڵێت: داواکارین یاساکە بەلا ڕێ دانەبردرێت و جێ بەجێ بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com