نوچە-سومریە نیوز
رێکخراوی حەشدی شەعبی، لە ڕاگەیێندراوێکدا جەخت دەکتە سەر دەرکردنی هێزی سەربازی وڵاتانی بیانی لە عێراق.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی حەشدی شەعبی، ئەم رێکخراوە پاڵپشتی بڕیاری پەرلەمانی عێراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەرێکەر دەکات سەبارەت بە نەمانی هێزی سەربازی وڵاتانی بیانی لە عێراق.
حەشدی شەعبی هەروەها رایگەیاندووە، ڕۆژی رابردوو بە بەشداری فەرماندە سەربازییەکان و بەرپرسانی باڵای ئەم رێکخراوە، تاوتوێی دوایین گٶرانکارییەکانی عێراق ودۆخی ئەمنی و سیاسی ئەم وڵاتە کراوە.