نوچەنێت
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: به‌مزوانه شاندی حكومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به‌رێكکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كۆده‌بنه‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤-١-٢٠٢٠، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دوای کۆبونەوەی پەرلەمان بە رۆژنامەنوسانی راگه‌یاند، له‌سه‌ر داواكاری ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردوه، به‌مزوانه شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
هێمن هەورامی رونیکردەوە، کە ئامانجی بانگهێشتكردنی شاندی دانوستانكار بۆ ئه‌وه‌یه گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌نجامی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بکرێت و هاوکات هێڵه گشتیه‌كانی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردولا بخرێنەروو.