نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین دەربڕینی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ناوخۆی ئێران، هەڵوێستی وەرگرت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران خستە ڕوو.
ترەمپ لە تویتەکەیدا نوسیویەتی: پەیوەندییەکانی گەلانی ئێران و ئەمریکا گۆڕانکاری بە سەردا نەهاتووە.
لە بارەی خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئێران، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: بەرپرسانی حکومەتی ئێران ئاڵای ئەمریکایان لە سەر شەقامەکان ڕاخستووە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بە سەریدا تێپەڕ بن، بەڵام ئەوان ئامادە نەبوون ئەم کارە ئەنجام بدەن، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها دەڵێت: نا بۆ چەکی ئەتۆمی، نا بۆ سەرکوتی خۆپیشاندەرانی ئێرانی.