ئەسعەد مورادی
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئێستا قۆناغی دیپلۆماسییه‌تی نه‌رمه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییەکان. داواش دەکات ”حكومه‌تی هه‌رێم، كارتی نیشتمانی كوردستان دروست بكات بۆ هاوڵاتیانی خۆی”.
قەیرانەکان و ئاڵۆزییەکان لە عێراق و ناوچەکە بەگشتی و کوژرانی قاسم سولەیمانی و وەڵامدانەوەی ئێران، ئەگەرێکی بەهێزە لە عێراق، رەوشەکەی روو لە خراپتر بوون بکات و بەمەش مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دروستدەکات.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، هەندرێن ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، لەبارەی پەیوەندییەکان و هەرێمی کوردستان لە دۆخ و ئاڵۆزییە ناوچەیی و جیهانییەکدا، رایگەیاند: هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م ته‌وژمی ئاگری كوره‌كه دایه، چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق و چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیدا و به‌بۆچوونی من، ئێستا قۆناغی دیپلۆماسییه‌تی نه‌رمه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی.
هەندرێن ئەحمەد دەشڵێت، پێویستە لە کاری دیپلۆماسیەتدا هاوكات، داوای فه‌رمی زه‌ماناتی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت بۆ پاراستنی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خواستراو له ناوچه نزیكه‌كانی سنووری هه‌رێم، له‌گه‌ڵ ئه‌م هێڵه گه‌رمانه، له‌بونیادی ده‌وڵه‌تدارییدا، به‌رپرسانی وڵات، به‌دوای دروشم‌دا نه‌بن، به‌ڵكو به‌پێی رۆژ و رووداوه‌كان، راسته‌وخۆ و راشكاوانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی كوردستان بكه‌ن، به‌جۆرێك به‌رپرسیارێتی به‌كۆمه‌ڵ دروست بكرێت، له‌رووی گوتاری میدیاییدا، حكومه‌ت پلانێك دابنێت، بۆ هه‌ندێك چه‌مك‌و ده‌سته‌واژه‌و گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێك هه‌واڵی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی له‌میدیاكانی كوردستان كه به‌بارته‌قای گرژی‌و مه‌ترسییه‌كاندا بێت.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی داوا دەکات، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كارتی نیشتمانی كوردستان دروست بكات بۆ هاوڵاتیانی خۆی، بۆهه‌ر ئه‌گه‌رێك، كه ره‌نگه له داهاتوو هه‌موو ره‌گه‌زنامه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، ئه‌م كارته جێگره‌وه بێت.