ئەسعەد مورادی
هاوکات لەگەڵ قسەكردن لەسەر پرۆژە یاسای چاكسازی لە پەرلەمانی كوردستان، یەكێك لە گرنگترین پرۆژە یاساكان بوون،
ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه له‌كاتێكدایه، لە ماوەی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان، جگە لەوەی توانیویانە دەست بەسەر بڕێكی زۆر و چەندین جۆری ماددەی ھۆشبەردا بگرن، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباریش به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیركردووه.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، یاسین خزر، ئه‌ندامی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان ئاشكرای ده‌كات، لە یاسایەكەدا سزای چۆنیەتی بەكارھێنان جیاكراوەتەوە، بە جۆرێك سزای جیاواز بۆ ھەموو ئەو كەسانە دیاریكراوە، كە مامەڵەی پێوەدەكەن یاخود بەكاری ده‌هێنن و دەیگوازنەوە.
یاسین خزر گوتیشی، پڕۆژه‌یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان، بە دەنگی ٨٨ په‌رله‌مانتار په‌سندكرا و بوو به یاسا.