قائیمقامیەتی دوکان هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت

قائیمقامیەتی قەزای دوکان، هۆشداری دایه‌ شوفێران و هاووڵاتیان كه‌ رێگه‌كانی شاخی قەرەسرد، دابان، فریاد و کەلکەسماقی به‌كارنه‌هێنن.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣-١-٢٠٢٠، قائیمقامیەتی قەزای دوکان ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە داوالە هاوڵاتیان دەکات رێگاکانی قەرەسرد، دابان، فریاد و کلکە سماق، بەکارنەهێنن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە چەند رێگەیەک گرفتی هاتووچۆ درووست بووە. تیمەکانی شارەوانی لایەنی پەیوەندیدار لە هەوڵی پاککردنەوەی رێگا و بانەکاندان.

بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفرەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و سنووری قەزای دوکانیش بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی وەک ناوچەیەکی شاخاوی بەفرێکی زۆری لێ باریوە و لە رێگاکانی قەرەسرد، دابان، فریاد و کەلکەسماق، گرفتی هاتووچۆ درووست بووە و لایەنی پەیوەندیدار هۆشدری دەداتە شۆفێران ئەو رێگایانە بەکار نەهێنن و هاووڵاتیانیش روو لەو ناوچانە نەکەن تا تووشی رووداوی نەخوازراو نەبن.

هاوکات تیمەکانی شارەوانی و لایەنی پەیوەندیدار لە سەرجەم ناوچه‌كانی ناوه‌ندی قەزای دوکان چوونەتە ئەو رێگایانە و لە هەوڵی پاککردنەوەیدان.

هەروەها لە رێگەی خەلەکان – رانییەش لە ناوچەی شێخ عبێد گرفتی هاتووچۆ هەیە و تیمەکانی ناحییەکە بەردەوام سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگەکەن.

راگەیاندنی قائیمقمییەتی قەزای دوکان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com