نوچەنێت
بەڕیوەبەرایەتی هاوتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوەو داوادەکات هاوڵاتیان ئەم رێگایانە بەکارنەهێنن.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣-١-٢٠٢٠، بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا داوالە شوفیران دەکات رێگاکانی، دەتبەند-سەفین-هیران-شەقڵاوە-زینەتیر-رانیە-شەقڵاوە، بەکارنەهێنن، چونکە پلەی گەرما نزم بۆتەوە بۆ ئاستی ژێر سفر.
له راگهیهندراوهكهی بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی ههولێردا هاتووه”ئاگاداری شوفێران و هاوڵاتیان دەکەینەوە، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر، سەرجەم رێگایەکانی دەربهند – سەفین – هیران، هیران – شەقلاوە و زینەتیر – رانیە – شەقلاوە گیراون و شیاو نین بۆ هاتووچۆ”.
هاتووچۆی هەولێر پێشبینییەکی بڵاوکردۆتەوە”ئەگەری ئهوه هەیە لە کاتژمێرەکانی داهاتودا رێگای هەولێر – شەقلاوەش ئاستەنگی هاتووچۆی بۆدروست بێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە لەحالەتی زۆر پێویست نەبێت ئەم رێگایانە بهكارنههێنن، تا ئهو كاتهی بەفربارینەکە دەوەستێت و رێگاکان رادهماڵرێن”.