ئیسرائیل هەڕەشەی کوشتن لە حەسەن نەسروڵڵا دەکات

0

نوچە: ئاژانسەکان

ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل راگەیاند، کە ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لوبنان، حەسەن نەسروڵڵا دەکۆژن، ئەگەر بەم شێوەی ئێستا لە هەڕەشەکانی بۆسەر ئیسرائیل بەردەوام بێت.

ئیسرائیل کاتز، تویتێکی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردووەتەوە و لە ئاژانسی ئەندۆڵ بڵاو کراوەتەوە تیایدا ئەوەی گوتووە “حەسەن نەسروڵڵا واز ناهێنێت لە هێرشەکانی بۆسەر بێنیامین ناتانیاهو و هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل لە کاتێکدا لە ترسی ئەوەی نەکوژرێت لەژێر زەوی خۆی حەشارداوە”.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل،  کاتز ئەوەشی گوتووە “حەسەن نەسروڵڵا دەکوژین ئەگەر بەم شێوەی ئێستا لە هێرشەکانی بۆسەر بێنیامین ناتانیاهو و هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل بەردەوام بێت”.

پێشتر ئیسرائیل چەندین جارێک رایگەیاندبوو، کە ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لوبنان، حەسەن نەسروڵڵا ماوەی چەندین ساڵە لە ترسی ئەوەی نەکوژرێت لەژێر زەوی خۆی حەشارداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com