نوچەنێت
بەهۆی دروستبوونی گرژی لەنێو پەرلەمان پەخشی راستەوخۆی دانیشتنەکە راگیرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣-١-٢٠٢٠، لەکاتی خوێندنەوە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی پلەباڵاکان، گرژی دروست بوو. بەم هۆیەوە پەخشی دانیشتنەکە راگیرا.
سیپان ئامێدی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەگەڵ هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان، دەبێتە دەمەقاڵێیان. کاتێک ویستوویانە بۆیەکتر هەستن پەرلەمانتارانی تر دەکەونە ناوبژیوانیان و پەخش رادەگیرێت.