نوچەنێت
بۆ رۆژی سێیەم، خۆپیشاندەرانی ئێران بۆ دەربڕینی نیگەرانی لەبارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە بە هەڵەی سوپای پاسداران، رژانەوە سەر شەقامەکان.
رۆژی ٨-١-٢٠٢٠، فڕۆکەیەکی ئۆکراینی دوای بەرزبوونەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی لە تاران، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە خرایە خوارەوە. بەم هۆیەوە هەموو سەرنشینانی فڕۆکەکە کە ژمارەیان ١٧٦کەسبوو گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٢-١-٢٠٢٠، بۆ سێێەم رۆژ خۆپیشاندان لە ئێران بەڕێوەچوو.
دیمەنی تەقەکردنی هێزەئەمنییەکانی ئێران، بەسەر خۆپیشاندەراندا لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان بڵاوبووەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگراوەکانی ئەمریکا لەتویتێکدا بە حکومەتی ئێرانی راگەیاند “خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەت مەکوژە”.