نوچە-بغداد الیوم
محەممد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی قەتەر لە داهاتوویەکی نزیکدا، سەردانی بەغدا دەکات.
حەکیم لە تویتێکدا نووسیویەتی: محمد بن عبدالرحمن،جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ ئەنجامدانی دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ سەرانی عێراق، سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.
ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ بەغدا، لە کاتێکدایە کە قەتەر لە هەوڵدایە بە راوێژ و گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق،چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئەم وڵاتە بدۆزێتەوە.