نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، جەخت لەسەر گەڕانەوەی ئارامی بۆ عیراق و جێبەجێکردنی داواکانی خۆپیشاندەران دەکاتەوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ١٣-١-٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لە شاری هەولێر کۆبووەوە.
لەم کۆبوونەوەکەیەدا، دوا پێشهات و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ناوچه‌كه، خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق و داواكارییه‌كانیان، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانی و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانيان له‌مباره‌یه‌وه، تاوتوێ‌کران.
هاوکات باسکردنی دۆخی ئێستای ناوچه‌كه به‌گشتی و پلانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوكاریكردنی عێراق له‌م قۆناغه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.