ئەندام جەباری: لایەنە کوردییەکان بەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانمان بێدەنگن

0

شلێر سەعید- هەولێر

گروپی ئەنجومەنی مامۆستایانی دانەمەزراو لە کەرکوک دەڵێت: دامەزراندن بۆ مامۆستایانی عەرەبە لە کەرکوک و لایەنە کوردییەکان بێ هەڵوێستن.

به‌پێی لیستی ناوی ئەو مامۆستایانەی لە کەرکوک دامەزراون، نزیكه‌ی هه‌زار و ٥١٧ كه‌س به‌ر پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب كه‌وتون، كه‌ لانیكه‌م ل٪٦٢ی كۆی دامه‌زرێنراوان ده‌كات، له‌ كاتێكدا كورد نزیكه‌ی ٥٠٠ دامه‌زرێنراوی به‌ركه‌وتووه‌، كه‌ نزیكه‌ی ٪٢٠و توركمانیش زیاتر ٪١٧ دامه‌زراندنه‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه‌.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەندام جەباری بەرپرس و گوتەبێژی گروپی ئەنجومەنی مامۆستایانی دانەمەزراو لە کەرکوک، دەربارەی کەمی دامەزراندنی مامۆستایانی کورد لە کەرکوک، بە بەراورد لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکە گوتی” بەئاشکرا دەبینین کە کەرکوک پەراوێز خراوە و مافمان دەخورێت، لایەنە کوردیەکانیش زۆر بێ هەڵوێستن”.

ئەندام جەباری وێڕای بێ هەڵوێستی لایەنی کوردی دەڵێت”نەک هەر بێ هەڵوێستن بەڵکو هەندێک لە پەرلەمانتاران دەستیان لەم تاوانەدا هەیە کە بەرامبەر مامۆستایانی کوردکراوە” .

سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەوان بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانیان، بەرپرسی ئەنجومەنی مامۆستایانی دانەمەزراو رایگەیاند” ئێمە بەردەوامین لەسەر داواکەمان. سەردانی زۆربەی لایەنە پەیوەدنیدادرەکانمان کردووە، بەڵام لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە ئێمەیان گوت کە پەرلەمانتاری کورد لە ناو لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق لەسەر دامەزراندنی ئەو مامۆستایانە واژووی کردووە. ئێمەیان دڵنیا کردەوە کە ئەو واژووی نەکردبا ئەم بابەتە ئاوا تێنەدەپەڕی. ئێمە لە و پەرلەمانتارە کوردەی کەرکوک دەپرسین، چۆن واژوو لەسەر دامەزراندێک کە تێیدا مافی خەڵکی شارەکەی خوراوە، ئێمە گلەیی و رەخنەمان لەم کەمتەرخەمییەی هەیە”.

گروپی مامۆستایانی دانەمەزراو، وێڕای داوای راگرتنی ئەم دامەزراندنەی کە ئەوان بە نادادپەروەری دەزانن، سکاڵای یاسایی تۆماردەکەن” ئێمە سکاڵاتۆماردەکەین تا ئەم پرۆسەیە رابگیرێت. چونکە لەو ژمارە مامۆستایەی دامەزراوە تەنها ۵۰۰ مامۆستای کورد ناوی هاتۆتەوە کە دەکاتە رێژەی ٪۲۰” .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com