نوچەنێت-ئاژانسەکان
خۆپتیشاندەران، ئاگر لە بارەگای رێکخراوی بەدری سەربە حەشدی شعبی لە کەربەلا بەردەدەن.
ماوەی سێ مانگە خۆپیشاندان لە شارەکانی عیراق خەستیپێکردووەو تا ئێستا بەردەوامە. بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانهوه ٥٠٢ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٧ هەزار كهسی دیکە لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، بە گواستنەوە لە سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣-١-٢٠١٩، خۆپیشاندەران ئاگریان لە بارەگای رێکخراوی بەدری سەربە حەشدی شەعبی لە کەربەلا بەرداوە.
سەرچاوەکە کە ئەفسەرە لە پۆلیسی کەربەلا بە پلەی نەقیب بۆ ئاژانسی ئانادۆڵی گوتووە”دەیان خۆپیشاندەر هەڵیانکوتایە سەر بارەگای رێکخراوی بەدر لە شاری کەربەلا و ئاگریان تێبەردا”.
بەگوتەی سەرچاوەکە، بەشێکی زۆری بارەگاکە سووتاوە کە داوتر ئاگرەکە لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵکراو کوژێندرایەوە. هەر ئەمڕۆ خۆپیشاندەران هەوڵیانداوە هەڵبکوتنە سەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا کە و دواتر هێزە ئەمنییەکانی دەستوەردانیان کردووە بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران لە باڵەخانەکە دوور بخەنەوە کە بەهۆیەوە رووبەڕووبوونەوە و پێکدادان لە نێوان هەردوولادا روویداوە.