چوار کەس بەهۆی ئەنفلۆنزای وەرزی گیانیان لەدەستدا

0

نوچە

بەڕێوەبەری کاروباری خۆپاراستنی تەندروستی دهۆک ئاشکرای کرد، کە سێ کەس بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلەوئەنزای وەرزی H1N1 لە پارێزگاکەیاندا گیانیان لەدەستداوە.

د. سیروان محەمەد ئەسوەد، بەڕێوەبەری کاروباری خۆپاراستنی تەندروستی دهۆک، لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لە ڕێکارە تەندرووستییەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای وەرزی کرد.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە تائێستا سەرجەمی حاڵەتەکانی ئەنفلەوەنزای وەرزی گەیشتووەتە ٦٧ حاڵەتن، بەڵام هەندێکیان هێشتا دڵنیا نەبوونەتەوە کە ئاخۆ ڤایرۆسەکەیە یان نا، بەهۆیانەوە سێ کەس گیانیان لەدەست داوە.

بە گوتەی سیروان محەمەد، ئەمڕۆش یەکێک لە تووشبووانی ڤایرۆسەکە گیانی لەدەست داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com