نوچە
پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ چوار ماددەی پڕۆژەیاسای چاكسازی كرد و ئەمڕۆش كۆبوونەوەكەیان درێژەی دەبێت.
ئەمڕۆ كاتژمێر ١٠:٣٠-ی پێشنیوەڕۆ، كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستیپێکرد تاکو خوێندنەوەی دووەم بۆ ماددەكانی دیكە تەواو بكات.
لە كۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی كوردستان، كە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو، لە كۆی ٢١ ماددە، خوێندنەوەی دووەمی بۆ چوار ماددەی پڕۆژەیاسای چاكسازی كرا. لەو چوارچێوەیەدا پەرلەمانتاران ژمارەیەك تێبینییان پەیوەست بەو ماددانە خستەڕوو، وەزیرە پەیوەندیدارەكانی حكومەتیش وەڵامی پرسیار و تێبینی و سەرنجی پەرلەمانتارانیان پەیوەست بە پڕۆژە یاساكە دایەوە.
بەگوێڕەی ماڵپەڕی پەرلەمانی كوردستان، له به‌شێكی روونكردنه‌وه‌كاندا وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاندووە “وه‌كو وه‌زاره‌ت ئێمه هه‌ر به چاكسازی موچه ناوه‌ستین و چاكسازی له‌هه‌یكه‌لیه‌ت و ئیداره‌و شێواز‌و كاری ده‌زگاكانیش ده‌كه‌ین”.
ئەو مادانەی كە خوێندنەوەی دووەمیان بۆ كراوە بریتین لە مادده‌ی یه‌كه‌می كه له‌چوار بڕگه پێكهاتبوو، تایبه‌ت بوو به ئامانجه‌كانی یاساكه، مادده‌ی دووه‌میش تایبه‌ت بوو به رێكخستنه‌وه‌ی ماف و ئیمتیازاته‌كانی میراتگرانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی و له حه‌وت بڕگه پێكهاتووه، مادده‌ی سێیه‌میش تایبه‌تبوو به نه‌هێشتنی سوومه‌ندبوون له جارێك زیاتر له بودجه‌ی گشتی و له چوار بڕگه پێكدێت، مادده‌ی چواره‌میش تایبه‌ت بوو به بواری پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ و له شه‌ش برگه پێكهاتووه.