نوچە-بغداد الیوم
محەممد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی قەتەر ئاشكرای دەکات، لە داهاتوویەکی نزیکدا، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی قەتەر سەردانی بەغدا دەکات.
حەکیم لە تویتێکدا نووسیویەتی: محمد بن عبدالرحمن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ ئەنجامدانی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ سەرانی عێراق، سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.
ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ بەغدا لە کاتێکدایە، کە قەتەر لە هەوڵدایە بە راوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئەم وڵاتە بدۆزێتەوە.