هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆ دەکەنەوە

0

نوچە

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەست پێدەکەنەوە.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، داوای لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کردووە دەست بە گفتوگۆکان لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، بکرێتەوە.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەش کرد، کە مەسرور بارزانی، داوای لە عادل عەبدولمەهدی کرد، رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان هەردوو حکومەت، واژۆ بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com