حکومەتی هەرێم: ئاگاداری هێرشەکەی ئێران نەبووین

0

نوچە

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی بەشی فارسی کەناڵی بی بی سی لەبارەی هێرشێکی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حدک و حدکا لە کۆیە رەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ (یەکشەممە ١٢-١-٢٠٢٠) جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لەم رۆژانەدا پەیامنێرێکی بەشی فارسی کەناڵی بی بی سی، ئاماژەی بەوەداوە، کە ھەولێر ئاگاداری پێشوەختەی ھێرشی مووشەکیی ساڵی٢٠١٨-ی ئێران بووە بۆ سەر پێگەی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی. ئەم ھەواڵە دوورە لە راستی و رەتیدەکەینەوە”.

رۆژی ٨-٩-٢٠١٨ بارەگاکانی حیزبی دیموكراتى ئێران (حدکا) و حیزبى دیموكراتى كوردستان (حدك) لە قەزای کۆیە له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆردوومانکران و بەهۆیەوە چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربوون.

دەقی روونکردنەوەکەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

لەم رۆژانەدا پەیامنێرێکی بەشی فارسی کەناڵی بی بی سی، ئاماژەی بەوەداوە کە ھەولێر ئاگاداری پێشوەختەی ھێرشی مووشەکیی ساڵی ٢٠١٨-ی ئێران بووە بۆ سەر پێگەی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی . ئەم ھەواڵە دوورە لە راستی و رەتی دەکەینەوە.

جووتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٢-١-٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com