نوچەنێت
بەریتانیا رایگەیاند: بیر له‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌عێراق و ناوچه‌كه ناكاته‌وه.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاراسته‌كردنی كاری هاوبه‌شی كوه‌یت و بەریتانیا، له‌سه‌ر مه‌ترسی پێشهاته هه‌رێمیه‌كانی ناوچه‌كه، مایكڵ دافنبورت رایگەیاند: بەریتانیا لەگەڵ هێوربوونەوەی بارودۆخەکەیەو دەیەوێت ئاشتی بگەڕێتەوە ناوچەکە.
باڵیۆزی بەریتانیا له‌كوه‌یت هەروەها گوتی: پلانمان هه‌یه له‌مانگی دوی ئه‌مساڵ راهێنانی سه‌ربازی له‌هێزه‌كانی كوه‌یت ده‌ستپێبكه‌ین. هیچ پلانێكمان نییه‌و بیریشمان له‌وه نه‌كردوه‌ته‌وه كه هێزه‌كانمان له‌عێراق و ناوچه‌كه بكشێنینه‌وه.