نوچەنێت
بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، پێنج وەزیر لە پەرلەمانن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٢-١٢٠٢٠، پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە کۆبوونەوەدایە.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری شەھیدان، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ڤاڵە فەرید، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، گەیشتنە ناو بیناى پهرلهمان.
چوونی وەزیرەکان بۆ بینای پەرلەمان، بەمەبەستی بەشداریکردنە لە دانیشتنی خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە موچەی پلە باڵاکان.