نوچەنێت
بۆ دووەم رۆژ مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆ لە ئێران بەردەوامە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکانم ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٢-١-٢٠٢٠، بۆ ڕۆژی دووەم خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین دژی ئێران بەردەوامە .
ئاژانسی هەواڵەکانی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆش هاوشێوەی دوێنێ خەڵکی ئێران و چالاکوانان بەردەوامن لە ناڕەزایی دەربڕین دژی نیزامی ئێران.
ئەم مانگرتن و گردبوونەوەیە دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە لەلایەن ئێرانەوە، کە نزیکەی ۱۸۰ کەسی تێدا بووە قوربانی.
ئەوەی جێی سەرنجە یەکێک لە دروشمەکانیان لەبەردەم زانکۆی تاران ئەوەیە کە “دەڵێن دوژمنمان ئەمەریکایە بەڵام درۆیە دوژمنمان لێرەیە”.